دوو به‌رپرسی‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌ستگیركران‌

13/11/2017

‌ ‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نمی‌ جوتیاراندا  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشوی‌ بازرگانی‌ هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشوی‌ سایلۆی‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركران و به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون.

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر كه‌یسی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نمی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ جوتیاراندا ئه‌وو دوو به‌رپرسه‌ی‌ پێشوی‌ هه‌ولێر بانگێشتی‌ دادگاكراون و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون, ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و دۆسیه‌یانه‌یه‌ كه‌ له‌ دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستی‌ ده‌ستپاكیه‌وه‌ كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كار له‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌كرێت پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تر له‌سه‌رهه‌مان دۆسیه‌ بانگكراون و وته‌یان لێوه‌رگیراوه‌, مانگی‌ 11 ساڵی‌ ڕابردووش هه‌ردوو به‌رپرسی‌ پێشوی‌ بازرگانی‌ گشتی‌ و سایلۆی‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌ بانگێشتی‌ دادگا كران و دواتر به‌كه‌فاله‌ت ئازادكران.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر