قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵات 7 هه‌زاری‌ تێپه‌ڕاند‌

13/11/2017

‌ ‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ره‌سمی‌  ئێران  ئێرنا له‌زاری‌ به‌رپرستانی‌ ئێرانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ به‌ هۆی‌ ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی‌ كه‌ شه‌وی‌ رابردوو  پارێزگای‌ كرماشانی‌ هه‌ژاند  407 كه‌س مردون  و 6700 كه‌سی‌ تریش برینداربوون.
 
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئێرنا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 9:18 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو به‌قوڵایی‌ 33.9 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی‌  و  به‌گوڕی‌ 7.3 پله‌  به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر ڕوویداوه‌ و جگه‌ له‌زیانی‌ گیانی زیانێكی‌ مادی‌ زۆریش به‌رئه‌و ناوچانه‌ كه‌وتوه‌.

هاوكات ناوه‌ندی‌ بومه‌له‌رزه‌زانی‌ له‌ زانكۆی‌ تاران بڵاویكرده‌وه‌، ناوچه‌ی‌ ئه‌زگه‌ڵه‌ی‌ سه‌ربه‌ پارێزگای‌ كرماشان سه‌نته‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ بووه‌ كه‌ ته‌نها 6 كیلۆمه‌تر له‌ سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووره‌.

ئه‌و ناوچانه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كه‌به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتوه‌ بریتین له‌ كرماشان، سه‌رپێڵی‌ زه‌هاو، جوانڕۆ، سه‌لاسی‌ باوه‌جانی‌، قه‌سری‌ شیرین، ئیسلام ئاباد.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر