د. یوسف محه‌مه‌د: پێویسته‌ هه‌وڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی هاوڵاتیان بده‌ین‌

13/11/2017

‌ ‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ هه‌وڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان ‌و ده‌روونی هاوڵاتیان بده‌ین ‌و زیانلێكه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، دڵمان له‌گه‌ڵ ئازار و خه‌می دۆستان و هاوڵاتیان و قوربانییانی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندایه‌ و سوپاسی تیمه‌ پزیشكییه‌كان و به‌رگری شارستانی ده‌كه‌ین كه‌ له‌خۆبردوانه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕوداوه‌كه‌وه‌ به‌هانای‌ لێقه‌وماوانه‌وه‌ ڕۆشتوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، پێویسته‌ هه‌موان تا ئه‌وپه‌ڕی توانا كۆشش بكه‌ین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان و بارودۆخی ده‌روونی هاوڵاتیان و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانیش بكرێته‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر