كه‌لار: له‌ كاتی روماڵێكی‌ راسته‌وخۆدا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ كامێرای KNN تۆماركرا‌

13/11/2017

‌ ‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوه‌وه‌ جگه‌ له‌ مردنی‌ دوو كه‌س له‌ گه‌رمیان, هاوكات چه‌ندین خانو و  ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قه‌ڵای‌ شێروانه‌ش داڕما و زیانی پێگه‌یشت.

 له‌ شاره‌زوریش منداڵێك له‌كاتی هه‌ڵهاتنیدا ئوتۆمبێل لێیدا و گیانی له‌ده‌ستدا , له‌ هه‌ولێر و سۆرانیش 88 كه‌س ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كان كران جگه‌ له‌ زیانی‌ مادی‌ كه‌ به‌ر ماڵی‌ هاوڵاتیان و بینا حكومیه‌كان كه‌وت.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ سنوری‌ گه‌رمیان  بێ زیان نه‌بوو، به‌هۆی به‌هێزی گوڕه‌كه‌یه‌وه‌ جگه‌ له‌ مردنی‌ دوو كه‌س هاوكات,  چه‌ندین خانو و  ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قه‌ڵای‌ شێروانه‌ش داڕما و زیانی پێگه‌یشت.

 پێش نیوه‌ڕۆی‌ دووشه‌ممه‌ ش له‌ كاتی روماڵێكی‌ راسته‌وخۆی KNN دا له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر ناوچه‌كه‌ی‌ هه‌ژاند و KNN تۆماریكرد, به‌ڵام هیچ زیانێكی‌ لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

قایمقامی‌ كه‌لاریش ده‌ڵێت:  ناوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ سه‌روی‌ خۆیان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ زیانیان پێگه‌یشتوه‌.

هاوكات, له‌ سه‌یدسادق به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ 40 كه‌س گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ و دوای‌  چاره‌سه‌ركردنیان ره‌وانه‌ی‌ ماڵه‌وه‌ كرانه‌وه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زووریش منداڵێك له‌كاتی هه‌ڵهاتنیدا ئوتۆمبێل لێیدا و گیانی له‌ده‌ستدا , چه‌ندین كه‌سی تریش برینداربوون.

وته‌بێژی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێریش ده‌ڵێت: به‌هۆی‌ زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی‌ دوێنێوه‌ 58 كه‌س بریندار بون ,له‌  سۆرانیش 30 كه‌س ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كران, هاوكات چه‌ندین خانو بینای‌ حكومیش زیانیان پێگه‌یشتوه‌.

ئێواره‌ی‌ یه‌كشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌وه‌ بوو به‌ تایبه‌ت پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و سنوری‌ گه‌رمیانی‌ هه‌ژاند و جگه‌ له‌ زیانه‌ گیانیه‌كان چه‌ندین ماڵ وێران بون.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر