نێچیرڤان بارزانی‌: حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌مساڵدا ده‌توانێت موچه‌یه‌كی‌ تری‌ فه‌رمانبه‌ران بدات ‌

13/11/2017

‌ ‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت توانای‌ حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی‌ نه‌وتی‌ سپی‌ سنورداره‌ و له‌مساڵیشدا ده‌توانن موچه‌یه‌كی‌ تری‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم دابه‌شبكه‌ن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو, نێچیرڤان بارزانی‌ ڕاشیگه‌یاند ڕه‌خنه‌ی‌ زۆریان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018 عێراق هه‌یه‌ و سه‌رجه‌م ڕه‌خنه‌ و تێبینیه‌كانیشیان بۆ حكومه‌تی‌ عێراق ناردووه‌.

ده‌رباره‌ی‌ هاتنی‌ وه‌رزی‌ زستان و كێشه‌ی‌ سوته‌مه‌نی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ڕایگه‌یاند ئێستا توانای‌ ئه‌وان بۆ پێدانی‌ نه‌وتی‌ سپی‌ سنورداره‌ و له‌ هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ په‌یامنێری‌ KNN ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ دانه‌غاز و وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان, بارزانی‌ ڕایگه‌یاند كۆمپانیای‌ ڕۆز نه‌فت یارمه‌تیده‌ر بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ دانه‌ غاز.

ده‌رباره‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانیش سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕایگه‌یاند له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئاب كۆتایی‌ دێت و تا كۆتایی‌ ساڵیش ده‌توانن موچه‌یه‌كی‌ تر دابه‌شبكه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر