جاسم به‌یاتی‌: سه‌رۆك وه‌زیران گفتوگۆی‌ مه‌رجدار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌‌

13/11/2017

‌ ‌ جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر په‌رله‌مانتاری‌ هاوپه‌یمانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆی‌ مه‌رجدار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیكردوه‌، به‌بێ‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆم  حكومه‌تی‌ عێراق  پێشوازی‌ له‌ وه‌فدی‌ سیاسی‌ هه‌رێم ناكات  و هیچ گفتوگۆیه‌كیش له‌ نێوانیاندا ئه‌نجام نادرێت.

له‌به‌شێكی‌ تری‌ لێدوانه‌كه‌یدا جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر كه‌ به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ داده‌نرێت ڕایگه‌یاند، شكۆ و مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقه‌وه‌  پارێزراو ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند، حكومه‌تی‌ عێراق هه‌نگاوی‌ پێویست ده‌نێت بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ داهاتی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیان به‌تاڵان بردووه‌ و مافه‌كانیانیان زه‌وت كردون.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر