گۆڕان و كۆمه‌ڵ: پێویسته‌ حكومه‌تێكی‌ كاتی‌ پێكبهێنرێت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد‌

13/11/2017

‌ ‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌ و هه‌ردوولا به‌ پێویستی‌ ده‌زانن هێز و لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تێكی‌ كاتی‌ رێكبكه‌ون.

ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌ پێكهاتبوو له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن, سه‌ردانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیان كرد له‌ سلێمانی‌ و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ و ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی‌ ئه‌و حزبه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ هاوبه‌شدا, هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ هێز و لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تێكی‌ كاتی‌ پێكبێن كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ گفتوگۆیه‌كی‌ سه‌ركه‌وتو بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و ئاماده‌كاری‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێكی‌ بێگه‌رد دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حزبی‌.

هاوكات, گفتوگۆی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ لای‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان , ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بوو.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر