گه‌نجێك پێش 50 خوله‌ك پێشبینی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستانی كردبوو‌

13/11/2017

‌ ‌ گه‌نجێكی شاری سه‌یدسادق، نزیكه‌ی 50 خوله‌ك پێش روودانی بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی هه‌رێم و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كاتژمێر 8:35 ده‌قیقه‌، پێشبینی خۆی بۆ رودانی بومه‌له‌رزه‌ی 928 خوله‌كی شه‌وی رابردوو له‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك گرنگی به‌ پێشبینییه‌كه‌ی بدات.

وریا كه‌ریم گه‌نجێكی شاری سه‌یدسادق به‌ KNNCی‌ راگه‌یاند: پێش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ رووبدات، هه‌ستێكی سه‌یرم بۆ دروستبوو كه‌ بومه‌له‌رزه‌ رووده‌دات.

ئه‌و باسی، له‌و حاڵه‌ته‌ سه‌یره‌ كرد كه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: نازانم چۆن بۆتی باس بكه‌م، هه‌ستم كرد كه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز رووئه‌دات و دڵم په‌له‌ په‌ل لێی ئه‌دا.

وریا وتی: بۆیه‌ هه‌ر له‌و كاته‌دا پۆستێكم له‌ ئه‌كاونته‌كه‌م كرد و نوسیم (چاوه‌ڕێی زه‌مین له‌رزه‌ بن).

ئه‌و گه‌نجه‌ باسی ئه‌وه‌شی كرد؛ هه‌ندێ كه‌س پێیان وتم پێشتر هه‌نێ بومه‌له‌رزه‌ی لاواز روویداوه‌و تۆ له‌و كاته‌دا ئه‌و پۆسته‌ت كردووه‌، به‌ڵام من وه‌ڵامم دانه‌وه‌ كه‌ هیچ هه‌ستم به‌ بومه‌له‌رزه‌ نه‌كردبوو، كه‌ پۆسته‌كه‌شم كرد، هاوڕێیانم ده‌ستیان به‌ پرسیار كردن كرد.

وریا كه‌ریم، ده‌شڵێ: بۆ خه‌ڵك قورسه‌ بڕوا به‌ قسه‌كانی من بكه‌ن، چونكه‌ خۆشم نازانم چۆن ئه‌و هه‌سته‌م بۆ دروستبوو، بۆیه‌ خۆم بوارد له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، چونكه‌ ترساوم له‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی تر لێم تێبگه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر