دوایین ئاماری‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شاره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌

13/11/2017

‌ ‌ دوایین ئاماری‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شاره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌ پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ كه‌ ئاژانسی‌ میهری‌ ئێرانی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تائێستا 328 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2504 كه‌سیش برینداربوون.

زۆرترین ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌رپێڵی‌ زه‌هاو و شاری‌ كرماشان بوون.

هه‌ر به‌هۆی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ هاوڵاتیان ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژ له‌ شاری‌ كرماشان ماته‌مینی‌ راگه‌یاندرا.

كه‌می‌ خێوه‌ت گرفتێكی‌ دیكه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌رپێڵی‌ زه‌هاو و شاری‌ كرماشانه‌ كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌.

دەستەی روماڵی جیۆلۆجی ئەمەریکا له‌باره‌ی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابرده‌وه‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوڕی ئەو بوومەلەرزەیەی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە  ٧.٢ پلە بووە لەسەر پێوەری ڕیَختەر.

لەلایەکی ترەوە سەنتەری بوومەلەرزەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، سەنتەری رودانی بوومەلەرزەکە لە بازنەی‌ جیۆلۆجیی‌ نێوان جوانڕۆ، پاوە، سەرپێڵی‌ زەها، هەڵەبجە و مەریوان و هەوراماندا بووە و بوومەلەرزەکەش لە قوڵایی‌ ١٩ کیلۆمەترەوە لەو بازنەیەدا ڕوویداوە، کە ئەو بازنەیەش سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە و ڕۆژاوای ئێران  بووە.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر