دادگای‌ فیدراڵیی‌ عێراق دانیشتنێك له‌ باره‌ی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێم ساز ده‌كات‌

13/11/2017

‌ ‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق هه‌فته‌ی‌ داهاتوو دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت ساز ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی‌ بینینی‌ ئه‌و داوایانه‌ی‌ له‌ باره‌ی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێم خراونه‌ته‌ به‌رده‌ست دادگاكه‌.

دادگای‌ باڵاێ‌ فیدراڵی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردوه‌، رۆژی‌ 20ی‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ دادگاكه‌، پێداچونه‌وه‌ به‌و داوایانه‌دا ده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ پێشكه‌ش كراون، سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

پێشتر ئیاس ساموك وته‌بێژی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ رایگه‌یاندبوو، به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 109ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق، حكومه‌تی‌  فیدراڵی‌ پابه‌ند ده‌كرێت به‌پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق.

رونیشیكردۆته‌وه‌، چه‌ند سكاڵا‌و داواكارییه‌كیان به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستوریبوون یاخود نه‌بونی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆیه‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ دادگای‌ فیدراڵی‌، به‌وردی‌ له‌ سكاڵا ‌و داواكارییه‌كانی‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر