ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ‌

13/11/2017

‌ ‌ هه‌رسه‌باره‌ت به‌بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردو ، حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داواده‌كات سه‌رجه‌م داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیدابن و پارێزگارو سه‌رپه‌رشتیاری‌ یه‌كه‌ كارگێریه‌كان سه‌رپشك ده‌كات له‌بڕیاردان.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌داخه‌وه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك زۆربه‌ی‌ شاره‌كانی‌ كوردستانی‌ هه‌ژاندو بووه‌ هۆكاری‌ گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی‌ چه‌ندین هاوڵاتی‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكان, لیڕه‌وه‌ داوا له‌كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌هاوكاری‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین, له‌ئاماده‌باشیدا بن بۆ هاوكاری‌ هاوڵاتیان و برینداران.

له‌به‌شێكی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پارێزگارو سه‌رپه‌رشتیاری‌ یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كان سه‌رپشك ده‌كات له‌ بڕیاردان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ پێویست بكات بۆ هاوكاری‌ برینداران و هاوڵاتیان.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر