توركیا: تیمێكی‌ فریاگوزاری‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات‌

13/11/2017

‌ ‌ بو هاوكاریكرن و به‌هاناواهاتنی‌ زیان پێكه‌وتوه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌, توركیا تیمێكی‌ فریاگوزاری‌ 70 كه‌سی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم كردوو سه‌رۆك وه‌زیرانیش پشتگیری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بو هه‌موو جوره‌ هاوكاریه‌ك دوپات ده‌كاته‌وه‌.

ره‌جه‌ب ئاكداغ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا رایگه‌یاند: له‌ چه‌ند كاتژمێری رابردوودا به‌ فڕوكه‌یه‌كی‌ سوپایی‌ تیمێكی‌ فریاگوزاری‌ 70 كه‌سی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌ریم كراوه‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی  زیان پێكه‌تووانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ چونیه‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هاوكارییه‌كان وتی‌: له‌ هه‌ماهه‌نگیدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا و تیمێك به‌ڕێگای‌ وشكایی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ سلۆپییه‌وه‌ بۆگه‌یاندنی‌ خێمه‌ به‌ڕێكه‌وتون.

بیناڵ یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیاش رایگه‌یاند: توركیا به‌ هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ پشتگیری‌ زیان پیكه‌وتوه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌كات و خه‌مباریی وڵاته‌كه‌شی‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌ل و حكومه‌تی‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر