به‌رپرسی‌ سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان: نزیكه‌ی‌ 30 سانتیم به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان رۆچووه‌ ‌

13/11/2017

‌ ‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوه‌وه‌، به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌ چه‌ند شوێنێكه‌وه‌ درزی‌ تێكه‌وتووه‌‌و زه‌وییه‌كه‌شی‌ چه‌ند سانتیمێك رۆچووه‌.

ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان، به‌ KNN راگه‌یاند به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌قی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ شاخی‌ شه‌مێران بووه‌ زیان به‌ر به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتووه‌ ‌و نزیكه‌ی‌ 30 سانتیم ڕۆچووه‌ ‌و له‌هه‌ردوو شانی‌ به‌نداوه‌كه‌ش چه‌ن درزێك دروستبوون.

رونیكرده‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی‌ رۆچونه‌كه‌ی‌ تێدا دروستبووه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ زۆر هه‌ستیاره‌، چونكه‌ له‌نێوان به‌شی‌ كۆنكرێت ‌و به‌شی‌ خۆڵی‌ به‌نداوه‌كه‌یه‌.

ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: هه‌رچه‌نده‌بومه‌له‌رزه‌كه‌ وه‌ستاوه‌، به‌ڵام بارێكی‌ ئاوی‌ قورس له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌یه‌‌و له‌به‌رئه‌وه‌ به‌زوترین كات هه‌وڵده‌ده‌ن  پێش ئه‌وه‌ی‌ باران ببارێتچاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باران ببارێت مه‌ترسی‌ زیاتر ده‌بێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر