كه‌شناسی هه‌رێم: بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌هێزترین بومه‌له‌رزه‌بووه‌ له‌هه‌رێم تۆمار كرابێت ‌

13/11/2017

‌ ‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردووی‌ هه‌ریێمی‌ كوردستان، به‌گوڕی 7 پۆینت سێ پله‌ی ڕێخته‌ربووه‌، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش حه‌وت كه‌س له‌هه‌رێمی‌ كوردستان مردوون و ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌م بومه‌له‌رزه‌ كاتژمێر 8:35 خوله‌كی شه‌و ڕوویداوه‌ و ته‌نها له‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ستی پێكراوه‌ و له‌ كاتژمێر 9:18 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌ی سه‌ره‌كی ڕوویداوه‌ كه‌ پله‌كه‌ی 7 پۆینت 3 پله‌ بووه‌، ئه‌وه‌ش تۆمارێكی نوێیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ دوای بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ زیاتر له‌ په‌نجا بومه‌له‌رزه‌ی تر به‌ پله‌ی كه‌م ڕوویانداوه‌.

به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان، پێنج كه‌س مردوون و زیاتر له‌ 70ی تریش بریندار بوون، له‌ هه‌ولێر و كه‌ركوك و سلێمانیش چه‌ندین بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌. 

له‌ كه‌لاریش، له‌گوندی‌ شێخ باوه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ كوڵه‌جۆ خانویه‌ك ڕووخاوه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵ  و  و كه‌سێكیتریش مردوون.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر