هەڵەبجە: بەهۆی بومەلەرزەكەوە 70 كەس داخڵی نەخۆشخانەكان كراون ‌

13/11/2017

‌ ‌ بەهۆی بومەلەرزەكەوە لە پارێزگای هەڵەبجەش 70 كەس داخڵی نەخۆشخانەكان كراون خانویەكی دوو نهۆمی ڕوخا و زیانی زۆری ماددیش بەر باڵەخانە و دوكانی هاوڵاتیان كەوت.

بە پێی ئەو ئامارانەی تا ئێستا دەست KNN كەوتووە بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی ڕابردوووە لە سنوری هەڵەبجە و شارەزورو هەورامان زیاتر لە 70 كەس داخڵی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كراون.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە ڕایگەیاند: زۆربەی بریندارەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە, تەنها یەك بریندار بەهۆی شكانی شانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە، وتیشی: ئەو هاوڵاتیانەی داخڵی نەخۆشخانە كراون زیاتر خوێندكاری بەشە ناوخۆیەكانی زانكۆی پارێزگای هەڵەبجەبوون, كە بەهۆی ئەوەی لە باڵەخانەی چەند نهۆمیدا بوون بوەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لایان, بەشێك لەو خوێندكارانە خۆیان لە نهۆمە بەرزەكانەوە فڕێداوەتە خوارەوە.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر