ئێران: بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو زیاتر لە 200 كەس مردن‌

13/11/2017

‌ ‌ بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو، زیاتر لە 200 كەس لە ئێران مردن ‌و دوو هەزار ‌و 500ی دیكەش بریندار بوون، زۆربەی قوربانییەكانیش لە رۆهەڵاتی كوردستان بون.

بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، لە ئاكامی بومەلەرزەكەی كاتژمێر 9:18ی خولەكی شەوی رابردوو، لە شار‌و شارۆچكە‌و گوندەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، زیانێكی زۆری گیانیی ‌و مادی كەوتۆتەوە. 

دەزگا كەشناسییەكانی جیهان رونیانكردۆتەوە: بومەلەرزەكە بەگوڕی 7.2 پلە بوە بەپێوەری رێختەر، كە لەسەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان ‌و ئێران ‌و بەدوریی 32 كیلۆمەتر لەباشوری خۆرئاوای شاری هەڵەبجە روویداوە، بومەلەرزەكەش بەقوڵایی 33.9 كیلۆمەتر بوە لە قوڵایی زەویدا.

ئاژانسی هەواڵی ئێران رایگەیاند: بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان، بومەلەزەكە بوەتە هۆی مردنی 211 كەس، دوو هەزار ‌و 504 كەسی تریش بریندار بون.

لە ئاكامی بەمەرزەكەشدا زیانێكی زۆری مادی لە گوند‌و شار‌و شارۆچكەكانی ئێران كەوتوە، تیمە فریاگوزاریەكانی ئەو وڵاتەش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، چاوەڕوان دەكرێت، ژمارەی قوربانییەكان بەرزتر ببێتەوە.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر