وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ عێراق مه‌ترسیی‌ پیشان ده‌دات له‌دۆخی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌

12/11/2017

‌ ‌ وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكومه‌تی‌ عیراق نیگه‌رانیی‌ له‌دۆخی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان پیشان ده‌دات به‌هۆی‌ ئه‌و زیانه‌ی‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ به‌ر به‌نداوه‌كه‌ كه‌وتوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت تیمێكیان ڕه‌وانه‌ی‌ به‌نداوه‌كه‌ كردووه‌.

دوای‌ بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو, له‌تویتێكدا حه‌سه‌ن جه‌نابی‌ وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ڕایگه‌یاندووه‌, ئه‌و زیانه‌ی‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌زره‌كه‌وه‌ به‌ر به‌نداوه‌كه‌ كه‌وتوه‌.

جێگه‌ی‌ نیگه‌رانیه‌و ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ تیمێكی‌ په‌یوه‌ندیداری‌ وه‌زاره‌ت له‌ ئه‌ندازیاران و جیۆلۆجی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ یارمه‌تیدان و هاوكاریی‌ كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان, ده‌گاته‌ به‌نداوه‌كه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌, پێش هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ تیمه‌كه‌ ناكه‌وێت, به‌ڵام بۆ سه‌لامه‌تیی‌ هاوڵاتیان, كاری‌ له‌پێشینه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌ له‌ به‌نداوه‌كه‌دا عه‌مبار كراوه‌, به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك به‌تاڵ بكرێت. 

وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ عیراق هۆشداریشی‌ داوه‌ له‌و زیانانه‌ی‌ به‌ر به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتوه‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌زره‌كه‌وه‌و داوای‌ له‌هاوڵاتیانی‌ باوه‌نور و كوڵه‌ جۆ و كه‌لار و شێخ باباو سه‌عدیه‌و به‌عقوبه‌و جه‌له‌ولا كردوه‌ ئاگاداری‌ خۆیان بن و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ڕێڕه‌وی‌ ئاوه‌كه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر