دوایین ئاماری‌ قوربانییه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌و له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌

12/11/2017

‌ ‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرته‌وه‌، له‌ هه‌ندێك له‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان سه‌ره‌ڕای‌ زیانی‌ مادی‌ زیانی‌ گیانی‌ به‌ دواوه‌ بوو.

به‌ پێی‌ دوایین ئاماری‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌ونی‌ سلێمانی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا 68 بریندار گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتن.

ئاماره‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتن ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ 22 كه‌سیش به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ بوراونه‌ته‌وه‌ و گه‌یه‌نراوه‌نه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر