وه‌زیری‌ كشتوكاڵ داوا له‌و ماڵانه‌ی‌ كه‌ نزیك به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخانن ده‌كات ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن‌

12/11/2017

‌ ‌ ڕاگەیەندراوێکی گرنگ لە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەداخەوە بەهۆی زەمینلەرزەکەی ئەمشەوەوە زیان بە بەنداوی دەربەندیخان گەیشتووە و, تیمەکانمان لە هەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوە و زانینی ئاستی زیانەکان بەتایبەتی بەشەکانی ژێرەوە کە بنچینەی بەنداوەکان .
بۆ ئەو مەبەستەش بەڕیوەبەری گشتی بەنداوەکان لە وەزارەت ڕاسپێردراوە کە لەگەڵ تیمێکی پسپۆڕ بگەنە بەنداوی دەربەندیخان .
بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە ماڵەکانیان نزیک بەنداوەکەن ئەمشەو بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ماڵەکانیان چۆڵ بکەن .
لە کۆتاییدا داوا لە خوای گەورە دەکەم شەهیدەکانی ئەمشەو زەمینلەرزەکە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بەپەلەی بریندارەکانیش بدات و ئەمە دوا ڕوداوی لەو جۆرە بێت کە ڕوو لە وڵاتەکەمان دەکات
عەبدولستار مەجید
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر