كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌ی‌ هه‌رێم زانیارییه‌كان له‌باره‌ی‌ بومه‌له‌زره‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌و بڵاوده‌كاته‌وه‌‌

12/11/2017

‌ ‌  بەڕێوەبەری‌ گشتی کەشناسی‌ و بوومەلەرزەی‌ هەرێمی‌ کوردستان، رایگەیاند "گوڕی بوومەلەرزەکە لە تەواوی‌ هەرێمی‌ کوردستان ٧.٢ پلە بووە بە پێوەری ریختەر".

 فازل ئیبراهیم بەڕێوەبەری‌ گشتی کەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ کوردستان، وتی‌: "ئەمشەو لە کاتژمێر ٨:٣٥ تاکو ٩:٢٥ سێ شەپۆڵی‌ بوومەلەرزە بە گوڕی‌ ٧.٢ پلەی‌ بە پێوەری ریختەر پارێزگاکانی‌ هەولێر، دهۆک، سلێمانی‌ و هەڵەبجە و تەواوی‌ هەرێمی‌ کوردستانی‌ گرتەوە".

وتیشی‌: "تا ئێستا دیار نییە دووبارە روودانی بومەلەرزەکە دەبێتەوە یان نا، چونکە بوومەلەرزە کاتی‌ پێویستە تا سەقامگیر دەبێتەوە".

فازل ئیبراهیم ئاماژەی‌ بەوەدا کە تیمەکانی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ سەرقاڵی‌ دەستنیشانکردنی‌ زیانەکانی‌ بوومەلەرزەکەن.

لەبارەی ئەو بومەلەرزەیەی کە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتەوە، دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند کە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلە بە پێوەری ریختەر لە دووری٣٢ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری ھەڵەبجە روویداوە. 

دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا راشیگەیاند کە بومەلەرزەکە بە دووری ٣٢ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری ھەڵەبجە بە قوڵایی ٣٣.٩ کیلۆمەتر روویداوە.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر