پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڕیاردا سبه‌ی‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگاگه‌ ده‌وام نه‌بێت‌

12/11/2017

‌ ‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ KNN گه‌یشتوه‌، پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڕیاریداوه‌ سبه‌ی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌، له‌ سنوری‌ پارێزگاگه‌ ده‌وام نابێت.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌ندروستی سلێمانی داوا له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان و ستافه‌كانی ده‌كات سبه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ركاره‌كانیان و له‌ كاره‌ فریاگوزارییه‌كانیان به‌رده‌وامبن.

بڕیاری وه‌ستاندنی ده‌وام له‌ پارێزگای سلێمانی هه‌ریه‌ك له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گرێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر