ده‌ربه‌ندیخان: به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌یانی دیكه‌ برینداربون‌

12/11/2017

‌ ‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ KNN گه‌یشتون، به‌هۆی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرته‌وه‌، سێ كه‌س له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ده‌یانی دیكه‌ برینداربون، جگه‌ له‌وه‌ی زیانی مادی زۆر به‌و شاره‌ گه‌یاندووه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ قایمقامی‌ قه‌زای‌ كه‌لار به‌KNN ڕاگه‌یاند، به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ له‌گوندی‌ شێخ باوه‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ كوڵه‌جۆی‌ سه‌ربه‌قه‌زای‌ كه‌لار  خانویه‌ك ڕووخاوه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵ  گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر