فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆردومانی‌ گونده‌كانی‌ بناری‌ قه‌ندیل ده‌كه‌ن ‌

12/11/2017

‌ ‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا جارێكی‌ تر به‌ بیانوی‌ هه‌بوونی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ بۆردومانی‌ بناری‌ قه‌ندیلیان كرد.

په‌یامنێری‌ KNN له‌ بتوێن رایگه‌یاند: ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دوو فرۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ به‌ نزمی‌ به‌ سه‌ر گونده‌كانی‌ بناری‌ قه‌ندیلدا سوراونه‌ته‌وه‌و پاشان بۆردومانی‌ هه‌ردوو چیای‌ زێڕنه‌ كێو و چیای‌ موغار و ده‌وروبه‌ریان كردوه‌.

وتیشی‌: ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ بوه‌ته‌ ئامانجی‌ بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا پێشتر له‌ ترسی‌ بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانی‌ سنوره‌كه‌وه‌ چۆڵكرابوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا چیای‌ ئاسۆسیان له‌ قه‌زای‌ ماوه‌ت بۆردومانكرد.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر