بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراقی‌ هه‌ژاند – زانیاری نوێ ‌

12/11/2017

‌ ‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ و كوردستان و عێراقی‌ هه‌ژاند و ده‌سته‌ی‌ ڕوپێویی‌ جیۆلۆجی‌ ئه‌مریكاش  ده‌ڵێت، گوڕی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ سلێمانی‌  7 پۆینت 2 پله‌ بووه‌ به‌پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر.   

بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 9 ئه‌مشه‌و ڕوویداو جگه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ عێراقیشی‌ گرته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ی‌ تۆماركردنی‌ بومه‌له‌رزه‌ له‌ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ سه‌نته‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ نێوان باشوور و خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردسان بووه‌ له‌ سنوری‌ ناحیه‌ی‌ به‌مۆ و ناوچه‌كانی‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ش په‌یامنێری‌  KNN له‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان ڕایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خانوو له‌و قه‌زایه‌ ڕووخاون و  50  هاوڵاتیش بریندار بوون، له‌ كه‌ركوك و سلێمانیش چه‌ندین بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌. 

لای‌ خۆشیه‌وه‌ قایمقامی‌ قه‌زای‌ كه‌لار به‌KNN ڕاگه‌یاند، به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ له‌گوندی‌ شێخ باوه‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ كوڵه‌جۆی‌ سه‌ربه‌قه‌زای‌ كه‌لار  خانویه‌ك ڕووخاوه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵ  گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.







تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر