چه‌مچه‌ماڵ: بینای‌ خوێندنگه‌كانی‌ ته‌كیه‌ی‌ كاكه‌مه‌ند پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ ‌

12/11/2017

‌ ‌ كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ سنوری‌ چه‌مچه‌ماڵدا كێشه‌ی‌ كه‌می‌ بینای‌ قوتابخانه‌ی‌ هه‌یه‌، له‌ ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ی‌ كاكه‌مه‌ندیش له‌ هه‌ر پۆلێكی‌ خوێندندا زیاتر له‌ 35 خوێندكار ده‌خوێنن، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌شێك له‌ بیناكان كۆنن ‌و پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ دیمه‌نی‌ قوتابخانه‌ی‌ به‌رده‌قاره‌مانی‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ی‌ كاكه‌مه‌ند زیاتر له‌ 45 ساڵه‌ دروستكراوه‌‌و هه‌ر پۆلێك زیاتر له‌ 35 خوێندكاری‌ تێدایه‌، ئه‌مه‌ش دیمه‌نی‌ بینای قوتابخانه‌یه‌كی‌ 18 پۆلییه‌ كه‌ له‌ 2013 وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌كاركردن ‌و به‌ته‌واونه‌كراوی‌ به‌جێهێڵدراوه‌، ئه‌گه‌ر ته‌واو بوایه‌ دۆخی‌ خوێندكاره‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ به‌رده‌ قاره‌مان به‌مشێوه‌یه‌ نه‌ده‌بووه‌، مامۆستاكانیش له‌ كه‌شێكی‌ ئارامدا وانه‌كانیان ده‌وته‌وه‌.

په‌روه‌ده‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ، ساڵی‌ رابردوو نزیكه‌ی‌ 5 بینای قوتابخانه‌ی‌ نۆژه‌نكردوه‌ته‌وه‌ و ئێستاش زیاتر له‌ 20 بینای‌ دیكه‌ پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌.

له‌ سنوری‌ چه‌مچه‌ماڵدا زیاتر له‌ 50 هه‌زار خوێندكار له‌ 185 خوێندنگه‌ ‌و باخچه‌ی‌ ساوایاندا ده‌خوێنن، په‌روه‌رده‌ی‌ ئه‌و سنوره‌ دوو ساڵه‌ داوای‌ دروستكردنی‌ 14 بینای‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كراوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر