پیره‌مه‌گرون: كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ده‌سه‌ڵات به‌بێ‌ ئه‌مه‌ك ناوده‌به‌ن ‌

12/11/2017

‌ ‌ قه‌یران دروستكراوه‌كانی‌ هه‌رێم گوزه‌رانی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیانیان سه‌ختكردووه‌، كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ قه‌زای‌ دوكان رایده‌گه‌یه‌نن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم له‌ ئاست خاوه‌ن شه‌هیدان و هاوڵاتیانی‌ به‌شمه‌ینه‌تی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌  بێ‌ ئه‌مه‌ك بوون نه‌یانتوانی‌ خزمه‌تێكی‌ شایسته‌ به‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكه‌ن..

ساڵح محه‌مه‌د ناسراو به‌ مام ساڵح خه‌ڵكی‌ گوندی‌ سێده‌ری‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ بنگرده‌ له‌ قه‌زای‌ دوكان , مام ساڵح خێزان و دوو جگه‌رگۆشه‌ی‌ ئه‌نفالكراون و  بنه‌ماڵه‌كه‌شی‌ خاوه‌نی‌ شانزه‌ كه‌سی‌ بێسه‌ر و شوێنی‌ ئه‌نفالكراوه‌ , دوای‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ حكومڕانی‌ كوردی‌ ئه‌م پیاوه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ زۆرترین ئه‌نفاله‌ ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران بێ‌ ئه‌مه‌ك و گه‌نده‌ڵ و خراپه‌ كار ده‌رچوون , له‌ ئاست خاوه‌ن شه‌هیدان و هاوڵاتیانی‌ به‌ش مه‌ینه‌تی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ...

خاوه‌ن شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌سوكاری‌ ئه‌وان بۆ نیشتمان و ئازادی‌ گیانبازیان كرد و شه‌هیدبوون, ده‌شڵێن له‌ رابردودا زیندوه‌كانیش ئاماده‌ی‌ مردن بوون, به‌ڵام  ده‌ركه‌وت ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ و ئاوه‌دانی‌ دادپه‌روه‌ری‌  به‌دی‌ بهێنن..

خه‌وبینینی‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌ حكومی‌ تاك حیزب و تاك بنه‌ماڵه‌ و خێڵ پاشانیش هه‌ڵكشان به‌ره‌و لوتكه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ سوڵتانی‌ وای‌ كردووه‌ هاوڵاتیان له‌ خراپترین دۆخدا ژیان بگوزه‌رێنن , خاوه‌ن شه‌هیدانیش ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ی‌ ده‌بوو له‌ نه‌وه‌ده‌كاندا پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان بكرایا , دوای‌ بیست و شه‌ش ساڵ هاوڵاتیان له‌ پێناویدا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر