چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌ردانی‌ كه‌ركوك ده‌كه‌ن‌

12/11/2017

‌ ‌ وه‌فدێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبوه‌وه‌.

دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، مه‌به‌ستیانه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی شاره‌كه‌ بن ‌و كوردیش وه‌ك به‌شێكی گرنگ پشتگوێ نه‌خرێت، جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه‌، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ گۆڕینی‌ دیمۆگرافیای‌ كه‌ركوك.

 ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد مافه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستودرا بپارێزێت، هه‌روه‌ك داواشی له‌ ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی كرد بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و درێژه‌ به‌كاره‌كانیان بده‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر