سه‌یدسادق: عوسمانی‌حاجی ‌مه‌حمود و ئاسۆ ڕه‌حیم له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌‌

12/11/2017

‌ ‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سنوری‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌یدسادق و شاره‌زوور، داواده‌كه‌ن بزوتنه‌وه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر باشكردنی ‌ژیانی‌ هاوڵاتیان بكات.

عوسمانی‌حاجی‌ مه‌حمود، ئه‌ندامی‌خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و ئاسۆ ڕه‌حیم رێكخه‌ری‌ ژووری ‌په‌یجوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌، له‌گه‌ڵ بازنه‌ ‌و رایه‌ڵه‌كانی‌ مه‌كۆكانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌یدسادق و شاره‌زوور له‌ سه‌یدسادق كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ ‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ڕووداوه‌كانی دوای ڕیفراندۆم و 16 ئۆكتۆبه‌ر ‌و چۆنیه‌تی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م دۆخه‌ كرا.

هه‌ڵسوڕاوانی‌گۆڕانیش له‌و ناوچانه‌ داوایانكرد بزوتنه‌وه‌ی‌گۆڕان كار له‌سه‌ر باشكردنی ‌ژیانی‌هاوڵاتیان بكات.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر