بارزانی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گره‌وی له‌سه‌ر چی كردبوو؟‌

12/11/2017

‌ ‌ سه‌ره‌رای نه‌یاریی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و دژایه‌تی توندی عێراق و ئێران و توركیا ریفراندۆم ئه‌نجامدرا، به‌ڵام پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ هه‌ر بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌موو پێداگری و سووربوونه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ پای چی و بارزانی پشتی به‌چی قایم بوو؟ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی راپۆرتێكی شیكاری له‌سه‌ر شكستی 15 ئۆكتۆبه‌ر بڵاوكردۆته‌وه‌ و جێگای بۆ چه‌ند پرسیارێكی گرنگ هێشتۆته‌وه‌..

خۆشی و هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی ریفراندۆم و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نده‌ران له‌ شه‌وێكدا سه‌ربه‌روژووربوونه‌وه‌ بۆ هه‌ستی شكست و تاڵی و توڕه‌یی و ترس له‌ نادیاریی. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه‌، كه‌ بووه‌ هۆی له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌و خاكه‌ یپێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندابوو.

عه‌لی به‌درخان له‌ وتارێكدا له‌ رۆژنامه‌ی حه‌یات نووسیویه‌تی: ئه‌و ریفراندۆمه‌ی ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ ئاتێك كه‌ ئاماده‌نه‌بوون چاودێریش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بنێرن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و دژایه‌تی ره‌های به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره‌.

رۆژنامه‌ی حه‌یاتنی له‌نده‌نی نووسیویه‌تی: پرسیاری گرنگ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له‌ ناو ئه‌و دژایه‌تییه‌ ئاشكرایه‌ و ئه‌و ئاڵنگارییه‌ زۆره‌دا ئه‌وه‌یه‌، بارزانی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گره‌وی له‌سه‌ر چی كردبوو؟

به‌ڵكو ئه‌و پێداگری و سووربوونه‌ له‌ پای چی؟ له‌نێو ئه‌و  دژایه‌تییه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌ و هه‌رێمایه‌تییه‌ گومان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چوو كه‌ به‌ڵێنی شاراوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت و بارزانی نه‌توانێت ئاشكرایان بكات، تا بتوانێت رووبه‌ڕووی هه‌مووان ببێته‌وه‌. 

له‌ شه‌وی كه‌وتنی كه‌ركوكدا هه‌موو ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ ئاسانی به‌دوایدا هاتن له‌ جه‌له‌ولا و خانقین و شه‌نگال و مه‌خمور و ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه‌وتنه‌ ده‌ست هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ هه‌بێت، به‌ شێوه‌یه‌ك حه‌شدی شه‌عبی ئیشتیهای كۆنترۆڵكردنی رووبه‌ری زیاتری خاكی هه‌رێمی كوردستانی هه‌بوو. 

ئه‌مانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ بارزانی دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ریفراندۆمه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ك راسته‌وخۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌بوو دوای سه‌ركێشیی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم خۆی حه‌شاردابوو،  سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی ئاشتیانه‌بوو و له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ره‌نجامی نه‌بوو.

ئه‌وه‌ی ریفراندۆم كردی بریتیبوو له‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌ ناكۆكه‌كانی عێراق و یه‌كخستنی جیاوازییه‌كانی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و له‌وه‌ش زیاتر له‌ یه‌ككاتدا نه‌یاركردنی ئێران و ئه‌مریكا.


به‌ نه‌یاریی توندی به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و لێكترازانی ناوخۆیی، كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ریفراندۆم بوون و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ بریتی بوو له‌ هه‌ڵنه‌سه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی ریفراندۆم و عینادیی بێ پاساوی بارزانی، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ریفراندۆم پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ لێی چاوه‌ڕێ ده‌كرا، نه‌ك ته‌نیا به‌ سه‌ره‌مه‌رگ خستنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵكو به‌ له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی فیدرالیش.. 

پرسیاره‌ بێ وه‌ڵامه‌كان ئێستا ئه‌مانه‌ن: بارزانی به‌ڕاستی گره‌وی له‌سه‌رچی كردبوو؟

بۆچی به‌هه‌ڵه‌ ره‌چاوی نه‌یارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تی كرد؟

بۆچی دوای شكسته‌كه‌ ئاماده‌نه‌بوو نه‌رمی بنوێنێ و ئه‌نجامه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌؟

ئایا لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه‌ به‌ سازشكردن تۆمه‌تباری بكه‌ن؟

ئه‌ی دوای ئه‌و پێداگری و سووربوونه‌ ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ سه‌ربازییه‌ی له‌ كه‌ركوك بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كرد چی به‌سه‌رهات؟

له‌ كاتێكدا كه‌ ساڵی 2003 له‌ ئێستا نزیكتر بوو بۆ كۆنفیدراڵی و سه‌ربه‌خۆیی.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر