هەرێم: كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان و حكومەت دواخرا‌

12/11/2017

‌ ‌ كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان و حكومەت دواخرا، ئەندامێكی پەرلەمان دەڵێت: ئەم حكومەتە لە هەموو روەكانەوە شكستی هێناوە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە، لە بری حكومەتی رزگاری نیشتمانی پێكبهێنرێت.

ئایدن مەعروف، سەرۆكی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بە KNN ی راگەیاند: كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان و حكومەت كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت دواخرا.

وتیشی: دواخستنی كۆبونەوەكە لە لایەك بەهۆی بەشدارینەكردنی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵ بوو، لە لایەكی دیكەش بەشداربوان پێیان وابوو دیاریكردنی ئەمڕۆ بۆ كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان و حكومەت پەلەی تێدا كراوە.

 ئومێد حەمە عەلی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە KNN ی راگەیاند: كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان و حكومەت بۆ شەرعیەتدانە بە شكستەكان و ئەو جۆرە كۆبونەوانە ئەنجامی نابێت.

وتیشی: دەبێت ئەم حكومەتەی ئێسستا هەڵبوەشێتەوە و حكومەتی رزگاری نیشتمانی دروستبكرێت نەك كۆبونەوەو كۆبونەوەكاری.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر