وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی ئارامگەی مام جەلالیان كرد ‌

12/11/2017

‌ ‌ وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان ،بە سەرۆكایەتی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی ئارامگەی مام جەلال ‌و خانەوادەكەی كرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن ‌و ژمارەیەك لە رێكخەری ژورەكانی بزوتنەوەكە ‌و د.یوسف محەمەد سادق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، سەردانی ئارامگەی مام جەلالیان كرد.

د.یوسف محەمەد لەسەر ئارامگەی مام جەلال ڕایگەیاند: دوای نەخۆشكەوتن ‌و كۆچی دوایی مام جەلال بارودۆخی هەرێم بەشێوەیەكی تر گۆڕانكاری بەسەردا هات، نەخۆشكەوتنی مام جەلال بووە هۆی لێكترازانی زیاتری نێوان هەرێم ‌وناوەند.

راشیگەیاند مام جەلال ‌و كاك نەوشیروان لە دەباشان ڕەنگڕێژی قۆناغێكی نوێیان كرد لە چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنیەوە بووە هۆی دواكەوتنی چاكسازییەكە.

هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەكریش ڕایگەیاند: مام جەلال توانی هاوسەنگی ‌و پەیوەندییەكی زۆر باش لەسەر ئاستی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان دروستبكات.

دواتر وەفدەكەی بزوتنەوەی گۆڕان  سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیان كرد  و  جارێكی تر وەفدەكەی گۆڕان باسیان لەگرنگی خەبات ‌و تێكۆشانی مامە جەلال كرد لە هەموو قۆناغەكانی ژیاندا.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر