بەرشەلۆنە: هەزاران كەس بۆ ئازادكردنی سەركردەكانیان خۆپیشاندانیان كرد‌

12/11/2017

‌ ‌ هەزاران كەس لە لایەنگرانی سەربەخۆیی هەرێمی كەتەلۆنیا لە بەرشەلۆنەی پایتەختی هەرێمەكە بۆ ئازادكردنی سەركردە دەستگیركراوەكانیان خۆپیشاندانیان كرد.

رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە داوای ئازادكردنی 10 كەسایەتی دیاری ناو بزوتنەوەی سەربەخۆخوازی كەتەلۆنیایان كرد، كە هەشت كەسیان ئەندامی حكومەتی هەڵوەشێندراوەی هەرێمەكەن و دوو دەستگیركراوەكەی تر چالاكوانن.

ئەو 10 سەركردەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئیسپانیاوە بەتۆمەتی بانگەشە بۆ سەربەخۆیی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویكردەوە بەپێی راپرسییەكان ئێستا نیوەی دانیشتوانی هەرێمەكە پشتیوانی سەربەخۆیی و نیوەكەی تری پشتیوانی مانەوە لەچوارچێوەی ئیسپانیادا دەكەن.

بەپێی دەستوری ئیسپانیا نابێت بەهیچ شێوەیەك خاكی ئەو وڵاتە دابەش بكرێت، و پرسی سەروەری و یەكپارچەی تایبەتە بە پەرلەمانی مەدرید.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر