گۆڕان بەشداری كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان ‌و سەرۆكایەتی حكومەت ناكات‌

12/11/2017

‌ ‌ سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بەشداری كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان ‌و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم ناكات.

برزۆ مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەم حكومەتە شكستی خواردووە لە رێگەگرتن لە دروستبونی قەیرانەكان ‌و چارەسەركردنیان.

برزۆ مەجید، پێیوایە ئەم حكومەتە لە توانایدا نیە ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنێت، لەبەرئەوە داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كاتیان كردوە بۆ ئیدارەدانی ئەم قۆناغە‌و تێپەڕاندنی دۆخەكە، بەجۆرێك لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت لەپێش هەموو شتێكیشەوە دابینكردنی بژێوی خەڵك ‌و پاراستنی ئەزمونەكەی.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، جەختدەكاتەوە، ئەم حكومەتەی ئێستا باری زۆر قورسكراوە‌و لەبەرئەوە ناتوانێت ئەم دۆخە قورسەی ئێستا ئیدارە بدات، بۆیە ئەوان وەكو فراكسیۆنی گۆڕان بەشداری كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەت ناكەن.




تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر