فڕۆكەكانی توركیا چیای ئاسۆس بۆردومان دەكەن ‌

12/11/2017

‌ ‌ بەگومانی بونی بارەگای پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زنجیرە چیای ئاسۆس و دەوروبەری گوندی گەڵاڵەیان لە سنوری قەزای ماوەت بۆردومان كرد.


كامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت، بە KNN ی ڕاگەیاند، لە كاتژمێر 9:35 خولەكی بەیانی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێكی تر دەستیان كردوەتەوە بە بۆردومانكردنی زنجیرە چیای ئاسۆس و دەوروبەر گوندی گەڵاڵەی سەر بەقەزای ماوەت.

قائیمقامی ماوەت ئاماژەی بەوەكرد، سێی ئەم مانگە بەهەمان شێوە فڕۆكەكانی توركیا ئەو سنورەیان بۆردومان كردووە، بەڵام بۆردومانەكان تائێستا زیانی گیانی و مادییان لێنەكەوتوەتەوە.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر