كه‌ركوك: وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ حه‌ویجه‌ كه‌وته‌وه‌ كار‌

11/11/2017

‌ ‌ وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ حه‌ویجه‌ دوای‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ خرایه‌وه‌ كار كه‌ به‌هۆی هاتنی داعشه‌وه‌ له‌كار كه‌وتبوو.

له‌سه‌ر داوای‌ وه‌زیری‌ كاره‌بای‌ عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ ناوچه‌ی‌ باكور، ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی‌ ڕاكان سه‌عید، پارێزگاری‌ كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ حه‌ویجه‌ دوای‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ خرایه‌وه‌ كار. 

ئه‌ندازیارێكی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ باكور ڕایگه‌یاند، دوای‌ هه‌وڵێكی‌ زۆر توانراوه‌ كاره‌با بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ حه‌ویجه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 3 ساڵ بوو هاوڵاتیانی ئه‌و سنوره‌ لێی‌ بێبه‌ش بوون، به‌وه‌ش 300 بۆ400 هه‌زار هاوڵاتی‌ له‌ دانیشتوانی‌ حه‌ویجه‌ و چوار ناحیه‌ی‌ سه‌ر به‌و قه‌زایه‌ له‌و كاره‌بایه‌ سودمه‌نده‌بن. 

وتیشی‌: دوای‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ تۆڕه‌كانی‌ كاره‌بای ناوچه‌كه‌، هاوڵاتیان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان.  



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر