عێراق پلان بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان داده‌ڕێژێت‌

11/11/2017

‌ ‌ به‌غداد پلان بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ پاشماوه‌ی‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی‌ باكوری‌ موسڵ داده‌ڕێژێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منیش ده‌ڵێت: به‌مزوانه‌ پلانه‌كه‌ ده‌خرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

میدیاكانی‌ عێراق له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان، پلانه‌كه‌ی‌ داڕشتوه‌، بۆ جێبه‌جێكردنیشی‌ چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ ئه‌و هێزانه‌ ده‌كرێت، كه‌ سه‌رقاڵی‌ پاراستنی‌ مه‌راسیمی‌ چله‌ی‌ ئیمام حسێن بوون.

ئاشكراشیكردوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئێستا له‌ نزیك ناوچه‌كانی‌ سحێلا ‌و شێخان ‌و رۆخی‌ روباری‌ فورات جێگیركراون، به‌ ئاراسته‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ سنوریی‌ فیشخابور، به‌شێك له‌ هێزه‌كانیش له‌ خاكی‌ توركیاوه‌ جوڵه‌یان پێده‌كرێت، به‌ پشتیوانیی‌ فڕۆكه‌.

ئاشكراشیكرد پلانه‌كه‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م پشت به‌چاره‌سه‌ری‌ سیاسی‌ ده‌به‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ دوورده‌خرێنه‌وه‌، كه‌ نایانه‌وێت له‌و سنوره‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن ‌و سوورن له‌سه‌ر شه‌ڕكردن له‌ دژی‌ هێزه‌ فیدراڵییه‌كان.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر