51 -- KNNC --
KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
به‌ڤیدیۆ...نێچیرڤان بارزانی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ به‌درۆده‌خاته‌وه‌‌
    کوردستان
  18/09/2013

-

نێچیرڤان بارزانی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ به‌درۆده‌خاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ته‌نها دۆلارێكیش له‌پاره‌ی‌ نه‌وت نه‌دراوه‌ به‌هیچ میدیایه‌ك نه‌ ئازاد و نه‌ئۆپۆزسیۆن.

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ كاربه‌رێكه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم  له‌میانی‌ ئیمزاكردنی‌ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ دی‌ ئۆن ئۆی‌ نه‌رویجی‌ بۆ دابینكردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌ی‌ كاره‌بای‌ دهۆك، كه‌به‌ئاماده‌بونی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ به‌رێوه‌چو، چه‌ند جارێك له‌سه‌ریه‌ك و به‌زمانێكی‌ پاراو، ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌  به‌درۆخسته‌وه‌.

ڕایگه‌یاند: ته‌نها یه‌ك دۆلاریش بۆ هیچ میدیایه‌ك نه‌ سه‌ربه‌خۆ و نه‌ئۆپۆزسیۆن خه‌رجنه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ چه‌ند كاژمێرێك دێت له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ ڕوداوی‌ سه‌ربه‌ پارتی‌ دیمكراتی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌،  وه‌ك به‌شێك له‌هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ هاورێیه‌ك بۆ ته‌له‌فیزێۆنی‌ ڕوداو، ڕایگه‌یاند:  30 ملێۆن دۆلار له‌پاره‌ی‌ نه‌وت دراوه‌ به‌كۆمپانیای‌ وشه‌.

  65630
المزيد ...
لم يتم العثور على أي موضوع‌ .
1
الصفحةمن‌ 0
عدد المواضيع
Email: info@knnc.net
Copyright © 2007 KNN. All rights reserved.