مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران به‌سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه گه‌یشته ئه‌فغانستان و له‌لایه‌ن حامد كارزای و گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا. ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر داوای حامد كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانستان بوه و وه‌فدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی یاوه‌ری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌كه‌ن كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كان و ته‌كنۆلژیا وچه‌ند به‌رپرسێكی تر له‌خۆده‌گرێت. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی ئێران بۆ ئه‌فغانستانه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی. مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه چه‌ند پرسێك له‌خۆده‌گرێت له‌وانه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و كێشه هه‌رێمیه‌كان، و بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌فغانستان. سه‌رۆكی ئێران به‌ر له رێكه‌وتنی بۆ كابول له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ئێران كۆمه‌ڵێك پێشنیار و پلانی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌فغانستان و پێویسته بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی داگیركه‌رانی بیانی هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرین.