به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه سامپڵه‌كانی له 15 پارێزگادا كۆكراوه‌ته‌وه و رێكخراوی عه‌ین، وه‌ك یه‌كێك له رێكخراوه‌كانی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق كردویه‌تی، له كۆی 15 پارێزگا ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی 9 پارێزگا و لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی 5 پارێزگایان بردووه‌ته‌وه، هه‌رچی ئیئتیلافی نیشتیمانیشه ته‌نها له پارێزگایه‌كدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای رێكخراوه‌كه له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو، موهه‌نه‌د كینانی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی عه‌ین ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و سامپڵانه‌ی كه بۆ راپۆرته‌كه‌یان وه‌ریانگرتووه، ده‌ركه‌وتووه له‌به‌رامبه‌ر له‌سه‌دا 21 ی ده‌نگه‌كاندا بۆ لیستی عێراقییه، له به‌غدادی پایته‌خت ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌دا 35 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له به‌غداد ئیئتیلافی نیشتیمانی ته‌نها له‌سه‌دا 14 ی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌رچی پارێزگاكانی باشوری عێراقیشه، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی عه‌ین، له پارێزگای نه‌جه‌ف ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌دا 49 ی به‌ده‌سهێناوه و له‌به‌رامبه‌ریدا ئیئتیلافی نیشتیمانیدا له‌سه‌دا 30ی ده‌نگه‌كانی بردووه و لیستی عێراقییه‌ش ته‌نها له‌سه‌دا 7 ی به‌ده‌ستهێناوه. كینانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، له پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ته‌نها توانیویه‌تی له‌سه‌دا 57 ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و ئیئتیلافی نیشتیمانیش له‌سه‌دا 31 ی بردووه. له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له پارێزگای بابل، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌دا 41 ی ده‌نگی هێناوه و ئیئتیلافی نیشتیمانیش له‌سه‌دا 29 ی بردووه. كینانی ئاشكراشیكرد، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه له پارێزگای به‌سره ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌دا 51 و ئیئتیلافی نیشتیمانی له‌سه‌دا 30 یان بردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی رێكخراوی عه‌ین بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی تری وه‌ك دیوانیه و واست و میسان و موسه‌ننا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی بردووه‌ته‌وه. هه‌رچی لیستی عێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی له پارێزگاكانی ئه‌نبار و دیاله و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك كۆكردووه‌ته‌وه، كه به‌رزترین رێژه‌ی ئه‌و لیسته‌ش له پارێزگای ئه‌نبار بووه و توانیویه‌تی تێیدا له‌سه‌دا 75 ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.