به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژنانه‌وه فراكسیۆنی گۆڕان له پارله‌مانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: ژنانی كوردستان به‌درێژایی مێژویی خه‌باتی گه‌له‌كه‌یان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه، كه تاكێكی كارای ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ن‌و جگه له‌وه‌ی به‌شی شێریان له‌پریشكی شه‌ڕ‌و ناكۆكییه‌كان به‌رده‌كه‌وێت، خۆشیان وه‌ك تاك به‌شدار‌و هاوبه‌ش بوون له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی‌و چه‌كداریدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی ئاشتی‌و سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگداندا، دیسانه‌وه ژنان به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بوه له‌هه‌وڵدان بۆ بنیادنانه‌وه‌ی سه‌رخان‌و ژێرخانی كۆمه‌ڵ‌و نه‌خشاندنی چاره‌نوس‌و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌یان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا تا ئێستا ژنی كورد وه‌ك زۆربه‌ی ژنانی دنیا له‌بازنه‌ی نایه‌كسانی‌و جیاكاری ره‌گه‌زیدا ده‌خولێنه‌وه. ئیراده‌ی ژنان‌و بڕیاری سیاسی‌و ئیداری ئه‌م هه‌رێمه خاڵی ده‌ستپێكی ده‌ربازبونه له‌و بازنه چه‌ق به‌ستوه. له‌م روانگه‌یه‌وه خه‌باتكردن بۆ هێنانه‌دی یه‌كسانی‌و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی یه‌كێك بوه له‌په‌یامه سه‌ره‌كیه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و له‌و نێوانه‌شدا یه‌كسانی ره‌گه‌زی به‌شێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری ئه‌و په‌یامه‌یه، بڕوامان وایه تا جیاوازی‌و ناعه‌داله‌تی له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز بێت‌و ژنان له‌په‌راوێزی خه‌بات‌و قوربانی دان‌و ده‌ستكه‌وت‌و سه‌روه‌ریه‌كاندا بن، ئه‌وه هیچ مانایه‌ك بۆ یه‌كسانی نامێنێته‌وه، بۆیه له‌رۆژی جیهانی ژناندا وێڕای به‌رز نرخاندنی رۆڵ‌و خه‌باتی ژنانی كوردستان سوربونمان له‌سه‌ر هێنانه‌دی په‌یامه‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و خه‌باتكردنمان بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و نه‌هێشتنی جیاكاری ره‌گه‌زی به‌رده‌وام ده‌بێت. فراكسیۆنی گۆڕان 8/3/2010