رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی بلاویكردۆته‌وه كه ریبێری له وه‌رزی داهاتوودا یانه‌ی باڤاری به‌ره‌و یانه‌ی شاهانه به‌جێده‌هێڵێت‌و ئه‌م وه‌رزه دوا وه‌رزی ده‌بێت له‌و یانه‌یه‌دا. ئه‌م هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی بیڵد نیگه‌رانی لای چه‌ند یاریزانێكی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه دروست كردووه‌و له لێدوانێكیشیدا فیلیپ لام وتی هیوادارم ریبێری له یانه‌ی بایرن مینخدا بمێنێته‌وه و به‌رده‌وام بێت له‌یاریكردن له یاریگای ئالیانز ئارینا كه ئێستا یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر رێگای راست هه‌نگاو ده‌نێت.