دوێنی یه‌ك شه‌ممه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق كه كۆی كورسییه‌كانی 325 كورسییه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق وهه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ده‌ستیپێكرد وئێواره‌ش كاتژمێر پێنج سندوقه‌كانی ده‌نگدان داخران و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد. به پێی ڕاگه‌یاندنی ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن رێژه‌ی به‌شداریكردن له پارێزگا سونه نشینه‌كاندا به‌رزبووه‌و گه‌یشتۆته 70% وله پارێزگاكانی باشووریش ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له نێوان 48% بۆ 64% دایه و له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش زۆرترین ڕێژه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كردووه. هه‌رچه‌نده تا ئێستا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ڕانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ده‌زگاكانی ڕایگه‌یاندن و له ئاژانسه‌كانه‌وه چه‌ند ئه‌نجامێك بڵاوكرانه‌وه. به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه ئاژانسی فرانس پرێس له به‌رپرسانی ناوخۆی عێراقه‌وه وه‌ریگرتووه، ئیتئلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، واست،زیقار، دیوانیه، به‌سره، كه‌ربه‌لا،موسه‌نا، میسا ن و بابل كه كۆی كورسییه‌كانیان 119 كورسییه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و له پارێزگاكانی ئه‌نبار،سه‌لاحه‌دین، دیاله‌و نه‌ینه‌وا كه كۆی كورسییه‌كانیان 70كورسییه ئیئتیلافی عێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها عێراقییه له پارێزگاكانی بابل و موسه‌نا و به‌سره پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و له پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووردا ئیئتیلافی نیشتمانی عێراق كه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و عێراقییه سێیه‌م بووه. ئه‌گه‌ر چیی هه‌ردوو ئیئتیلافی عێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌ركه‌وتنی باشیان به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی پارێزگای به‌غدادی پایته‌خت كه كۆی كورسییه‌كانی 68 كورسییه وتا ئێستا ئاشكرانه‌بوو ده‌ریده‌خات كه چ قه‌واره‌یه‌ك له سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه. به پێی ئه‌وه ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی كه‌بڵاوكراونه‌ته‌وه هیچ قه‌واره‌یه‌ك ناتوانێت به‌ته‌نها كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنێت و پێویستی به‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌یه یان دوو قه‌واره‌ی دیكه هاوپه‌یمانی پێكبهێنێت. عه‌لی موسه‌وی ڕاوێژكاری نوری مالیكی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگه‌یاند، به بڕوای ئه‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی باشوور و به‌غداش سه‌ركه‌وتن به ده‌ستده‌هێنێت و سێ یه‌كی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو ده‌بات به‌ڵام به‌وه‌ش ناتوانێت به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت پێویستی به هاوپه‌یمانی قه‌واره‌ی دیكه هه‌یه. بڕیاریشه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووی به‌شێك له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و 18ی ئه‌م مانگه‌ش هه‌موو ئه‌نجامه‌كان و ئه‌نجامه ڕه‌سمییه‌كانیش كۆتایی ئه‌م مانگه ڕابگه‌یه‌نێت.