ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك مه‌زاری ئیمام عه‌لی ته قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عێراقی و ئێرانی بوونه‌ته قوربانی. ئاژانسه‌كه ئاشكراشیكرد، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژراون و په‌نجای دیكه‌ش برینداربوون. له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ناوچه جیاكانی عێراقی ڕوویداوه به پێی لێدوانی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و سوپای ئه‌مریكاش پێده‌چێت گروپه چه‌كداره‌كان بۆ ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادن هه‌وڵی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش بده‌ن.