هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی تری ئه‌وروپا، كوردستانیانی دانیمارك له كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی گۆڕانی ژماره 329 ده‌ربڕی. ئه‌و ئاهه‌نگه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردستانیان ئاماده‌ی بوون، تێیدا كوردانی دانیمارك به هه‌ڵپه‌ڕكێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای گۆڕان پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ده‌ربڕی و به‌ڵێنیشیاندا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌ده‌نگه‌كانیان هه‌ڵوێست و داواكاری نه‌گۆڕی خۆیان بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانكاری له هه‌رێمی كوردستان به هه‌موولایه‌ك رابگه‌یه‌نن.