له‌درێژه‌ی پشتیوانییه‌كانی كوردستانیانی ئه‌وروپا و دوای ئه‌وه‌ی به كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیل و ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی گۆڕان پشتیوانی خۆیان بۆ گۆڕانكاری راگه‌یاند، جارێكی تر كوردانی شاری یۆتۆبۆری سوید، به‌سازكردنی ئاهه‌نگێكی به‌رفراوان پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی 329 دوپاتكرده‌وه. ئه‌و ئاهه‌نگه كه نزیكه‌ی هه‌زار كوردی دانیشتوی سوید به‌شدارییان تێدا كرد و ماوه‌ی 6 كاتژمێری خایاند، تێیدا به‌هه‌ڵپه‌ركێی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای گۆڕان، كوردستانیان به‌جۆشوخرۆشێكی زۆره‌وه پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان راگه‌یاند.