به‌پێی ماده‌ی نۆیه‌م له‌به‌شی دوه‌می یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، دیوانی چاودێری دارایی راپۆرتێكی سالاَنه ده‌دات به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و پارله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه‌تیایدا بۆچوون‌و تێبینییه‌كانی تایبه‌ت به‌بارودۆخی دارایی‌و كارگێڕیی‌و ئابووری له‌بواری چاودێریی دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی چاودێرییه‌وه ده‌خاته ڕوو، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كاروچالاكییه‌كانی دیوان، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت. عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌پارله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی نه‌گه‌یشتنی راپۆرته‌كانی چاودێری دارایی به‌لیژنه‌كه‌یان‌و پارله‌مانتاران، بهknnی رایگه‌یاند، تائێستا پارله‌مان راپۆرته‌كانی چاودێری دارایی سلێمانی له‌ره‌فه‌كاندا هه‌ڵگرتوه‌و نایداته پارله‌مانتاران، چاودێری دارایی هه‌ولێریش راپۆرته‌كانی بۆ پارله‌مان نانێرێت، وتیشی تائێستا پارله‌مان نه‌یتوانیوه به‌دواداچوون بۆ یه‌ك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی بكات، كه دیوانی چاودێری دارایی ئاشكرایكردبێت.