دوای دۆڕاندی یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی یانه‌ی چێڵسی به 2 گۆڵی خاوێن، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ رایگه‌یاند كه یانه‌كه‌ی ناتوانێت له‌م وه‌رزه‌دا نازناوه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت. ڤینگه‌ر كه خه‌ڵكی وڵاتی فه‌رنسایه وتیشی " به‌و دۆڕاندنه 9 خاڵ كه‌وتینه دوای چێڵسی پێشه‌نگه‌وه، بۆیه بیر له‌نازناوه‌كه ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام تا دوا یاری خوله‌كه ده‌جه‌نگێین". ڤینگه‌ر كه‌یه‌كێك له‌پاڵێوراوه‌كان بۆ جێگره‌وه‌ی رایمۆن دۆمه‌نیگی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه متمانه‌ی به‌یاریزانانی تیپه‌كه‌ی هه‌یه كه كارێكی باش بكه‌ن‌و له‌و چوار یانه‌ی یه‌كه‌م بن. ئێستا یانه‌ی ئارسناڵ له‌خولی یانه نایابه‌كانی ئینگلته‌را خاوه‌نی 49 خاڵه‌و له‌پله‌ی سێیه‌مدایه.