دیل بۆسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دڵخۆشه به تیروپشكه‌كه‌و رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی گروپه‌كه‌ی له ئاستێكی مامناوه‌ندان. راشیگه‌یاند كه لیشتنشتاین بێ هێزترین هه‌ڵبژارده‌یه كه رووبه‌روی ده‌بنه‌وه، به‌لام هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له ئێستادا ته‌نها سه‌رنجی له‌سه‌ر یارییه‌كانی مۆندیاله‌و به‌باشترین شێوه خۆی بۆ ئه‌و یارییانه ئاماده ده‌كات نه‌ك یارییه‌كانی پالاوتن. له‌لایه‌كی تره‌وه تراپاتۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندا پێی وایه كه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌بێ دۆراندن ده‌گاته دوا یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه. وتیشی گرنگه به‌سه‌ركه‌وتن یارییه‌كان ده‌ست پێبكه‌ین به‌تایبه‌ت دوای دۆراندنمان به‌هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، بۆیه ئێستا ته‌نها بیر له‌سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌وه.