دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆژنامه‌كانی شاری مه‌درید چه‌ند هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بلاوكرده‌وه كه تیایدا ناوبژیوانان به‌وه تاوانباره ده‌كه‌ن كه یارمه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌دات و هاوكاری ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌ن. له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا گواردیۆلا سه‌ره‌رای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و رۆژنامانه رایگه‌یاند كه یانه‌كه‌ی له ئاستێكی به‌رزدایه‌و به توانای یاریزانه‌كانی ئه‌و نازناوانه‌یان به‌ده‌ست هێناوه و ئێستاش بۆبردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن. راشیگه‌یاند ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانی مه‌درید باسی ده‌كه‌ن دووره له راستیه‌وه‌و ته‌نها بۆ دژایه‌تی كردنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه. وتیشی به‌هێز و توانای خۆمان نازناوه‌كانی وه‌رۆزی رابردوومان به‌ده‌ست هێناوه نه‌ك هاوكاری هیچ كه‌س و لایه‌نێك.