چه‌ند كاتژمێرێك دوای فه‌رمانه‌كه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران بۆ ده‌ستپێكردنی پیتاندنی یورانیۆم به رێژه‌ی به‌رز رۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای له زلهێزانی جیهان كرد به مه‌به‌ستی راگرتنی پیتاندنی یورانیۆم فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی تاران و سزای توندتر به سه رئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنن. گه‌یتس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌یدا له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا رایگه‌یاند ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌ی هاوبه‌ش فشارێكی زۆر بخاته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی تاران ناچار به راگرتنی پیتاندنی یورانیۆم بێت. هاوكات هه‌ر دوو حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و بریتانیا نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێسته نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی ئێران ده‌ربڕی. دوای وته‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی پیتاندنی یورانیۆم به‌رێژه‌ی به‌رز عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌تۆمی ئێران ئاشكرای كرد له نامه‌یه‌كدا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیان ئاگادار كردۆته‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ده‌ستده‌كه‌ن به پێتاندنی یورانیۆم. هاوكات هیلاری كلینتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن رایگه‌یاند، ئێران و كۆریای باكور دوو هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان به‌ڵام رێكخراوی قاعیده هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تره بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا. كلینتۆن ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی قاعیده كرد له ئه‌فغانستانه‌وه تا باكوری ئه‌فریقیا و پاكستان و سعودیه و یه‌مه‌ن و رایگه‌یاند، گه‌روه‌ترین مه‌ترسی ئه‌وه‌یه رێكخراوی قاعیده ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆم بگات.